جارێکیتر نرخی دۆلار بەرزبووەوە



پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکیتر نرخی دۆلار لە 150 هەزار دینار نزیکبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی 100 دۆلار بە 148 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەلام کەمێک لەمەوپێش نرخەکەی بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 150 هەزار دینار.

لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 149 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش بە بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نزیکەی 1000 دیناری چۆتە سەر.

ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی عێراق بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار، و هەر دوێنێش کردنەوەی سەکۆی دۆلار بە گەشتیاران لەناو فڕۆکەخانەکان ڕاگەیەندرا کە دۆلار بە نرخی فەرمی دەدەنە گەشتییاران.

بارزانی و فایەق زێدان کۆبوونەوە
پێشت بارزانی و فایەق زێدان کۆبوونەوە
مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی “هەژماری من” بڵاوکردەوە
دواتر مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی “هەژماری من” بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار