ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە گوازراوەكان دەکرێت



هۆبەی نەخۆشیە گوازراوەكانی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری نەخۆشخانە تایبەتەكان كۆبووەوە بەمەبەستی هەماهەنگی كردن و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە گوازراوەكان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لەكاتی بوونی هەر حاڵەتێكی گومانلێكراوی نەخۆشیە گوازراوەكان لە نەخۆشخانە تایبەتەكان، دەبێت هۆبەی نەخۆشیە گوازراوەكانی بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ئاگاداربكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆبەی نەخۆشیە گوازراوەكانی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری نەخۆشخانە تایبەتەكانی ناو شاری سلێمانی كۆبووەوە بەمەبەستی هەماهەنگی كردن و پێدانی ڕێنمایی پێویست لەبارەی نەخۆشیە گوازراوەكان و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كەسانەی گومانی تووشبوونیان لێدەكرێت.

هاوکات لەكۆبونەوەكەدا ڕێنمایی پێویست درایە نەخۆشخانە تایبەتەكان لەكاتی بوونی گومانلێكراوی نەخۆشیە گوازراوەكان، پێویستە دەستبەجێ و لەماوەی دیاریكراودا هۆبەی نەخۆشە گوازراوەكانی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ئاگاداربكرێتەوە بەمەبەستی ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی نەخۆشیە گوازراوەكان.

 

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاری ئاژەڵدارانی سەخت کردووە
پێشت بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاری ئاژەڵدارانی سەخت کردووە
حکومەتی هەرێم نووسراوەکەی دادگای فیدراڵی دەربارەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە
دواتر حکومەتی هەرێم نووسراوەکەی دادگای فیدراڵی دەربارەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار