پاداشتنی کۆتایی خزمەتی زیاتر لە 4000 خانەنشین خەرجکرا



دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، پاداشتنی کۆتایی خزمەتی زیاتر لە 4000 خانەنشین خەرجکرا کە لەگەڵ چوونە ناو مانگی تەمووزی ئەمساڵدا خانەنشین بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی دەستەکەیان ئەوەیە لە زووترین کاتی بەردەستەدا خانەشینان کاتێک لە ئەرک و خزمەتەوە خانەنشین دەبن، پاداشتەکانیان وەربگرن و 48 کاتژمێر تێپەڕنەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، ژمارەی ئەو کەسانە 4711 خانەنشین بووە کە پاداشتی خزمەتیان بۆ تەرخانکراوە و ئاگاداری نامەیان بۆ چووە بۆ ئەوەی بچنە بانکەکان یاخود ئامێرەکانی وەرگرتنی پارە بۆ وەرگرتنی پاداشتەکانیان.

ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی مووچە کۆدەبێتەوە
پێشت ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی مووچە کۆدەبێتەوە
فڕۆکەخانەی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
دواتر فڕۆکەخانەی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار