فڕۆکەخانەی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە



لە ڕاگەیەندراوێکدا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بڵاویکردەوە، کە گەشتەکان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ڕادەگیرێن.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ئاگاداری گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٣-٧-٢٠٢٤ بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕاده‌گیرێن.

ئاماژەی بەوەکرد، ڕاگرتنی گەشتەکان به‌هۆی ئه‌نجامدانی مه‌شقێكی فریاگوزارییە له‌ فڕۆكه‌خاندا، هاووڵاتییانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌مبوڵانس و ئۆتۆمبێلی به‌رگری شارستانی و تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌ ده‌وری فڕۆكه‌خانه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ مه‌شقه‌كه‌وه.‌

پاداشتنی کۆتایی خزمەتی زیاتر لە 4000 خانەنشین خەرجکرا
پێشت پاداشتنی کۆتایی خزمەتی زیاتر لە 4000 خانەنشین خەرجکرا
گەشتەکانی بەغدا و ڕیاز دوای ٣٠ ساڵ دەستپێدەکاتەوە
دواتر گەشتەکانی بەغدا و ڕیاز دوای ٣٠ ساڵ دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار