گەشتەکانی بەغدا و ڕیاز دوای ٣٠ ساڵ دەستپێدەکاتەوە



عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی یەکەم گەشتی نێوان بەغدا و ڕیاز، دوای 30 ساڵ وەستان، لە چوارچێوەی خواستی هەردوو وڵات بۆ زیادکردنی ژمارەی گەشتەکان.

مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، هێڵی ئاسمانی عێراقی سەرجەم ڕێکارەکانی کاراکردنەوەی هێڵی (بەغدا – ڕیاز)ی تەواوکردووە، کە ماوەی 30 ساڵە ڕاگیراوە، بۆ ئەوەی یەکەم گەشتی نێوان بەغدا و ڕیاز لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سعودیە بەڵێنی داوە بەسەر هەر ئاستەنگێکدا زاڵ بێت کە لە بەردەم پرۆسەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان هەردوو وڵاتدایە.

مەیسەم سافی ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوە ئەنجامدەدات بۆ پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە چوارچێوەی بژاردەی هایبرید واتە فراوانکردنی فڕۆکەخانەی ئێستا و دروستکردنی فڕۆکەخانەی نوێ لە چوارچێوەی ناوچەکەیدا، بەمەبەستی زیادکردنی توانای خۆی بۆ نێوان 8 بۆ 9 ملیۆن سەرنشین ساڵانە.

سعودیە و عێراق لەم دواییانەدا کاراکردنی هێڵی دەممام-نەجەفیان دەستپێکرد، وەک هێڵێکی زیادە بۆ هێڵەکانی فڕینی نێوان سعودیە لەگەڵ بەغدا و هەولێر.

فڕۆکەخانەی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
پێشت فڕۆکەخانەی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
عێراق هەواڵی نێوەندگیرییکردنی لە نێوان تورکیا و سووریا پشتڕاست دەکاتەوە
دواتر عێراق هەواڵی نێوەندگیرییکردنی لە نێوان تورکیا و سووریا پشتڕاست دەکاتەوە
پەیوەندیدار