نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی هێزەئەمنییەکان



ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم پێکەوە رەوانە بکات.

خەلیلی دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای راگەیاندووە، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق پێیوتم هێشتا وردبینی لە لیستی مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزە ئەمنییەکان تەواونەکراوە، ڕەنگە هەفتەی داهاتوو تەواو بکرێ و مووچەی هەردوو مانگەکە پێکەوە بنێرن”.

وتیشی: لیستی ناوی مووچەخۆرانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی پێنج بە کۆد نێردراوە، بەڵام بۆ مانگی شەش بەپێی داواکاریی بەغدا بەشی زۆریان بە ناوی چواری و بەشێکی کەمیان بە کۆد نێردراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە زیاتر لە ٨٠ رۆژە هێزەئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان یەک مووچەیان وەرگرتووە و بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج و شەشیش وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕیی هاتنی پارەدەکات لەبەغداوە

ڕزگاربوویەکی نێو بەلەمە نقوومبووەکەی ئاوی ئازاد چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە
پێشت ڕزگاربوویەکی نێو بەلەمە نقوومبووەکەی ئاوی ئازاد چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە
وەزیری دارایی و ئابوری بڕیاڕێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەردەکات
دواتر وەزیری دارایی و ئابوری بڕیاڕێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەردەکات
ەیوەندیدار