وەزیری دارایی و ئابوری بڕیاڕێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەردەکات



وەزیری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، بەم زووانە ڕێنمایی نوێ بۆ کارئاسانی گەڕانەوەی پێشینەکان دەردەچێت بەجۆرێک لەبەرژەوەندی هاووڵاتییان و ئەو چین و توێژانە بێت کە پێشینەکانیان وەرگرتووە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمرۆ سێشەممە ٢ی تەمموزی ٢٠٢٤،ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشێک لە بانکە پسپۆڕییەکانی وەزارەت کۆببووەوە، لەکۆبونەوەکەدا پرسی گەڕانەوەی پێشینەکان لە بواری قەرزی نیشتەجێکردن و خانوبەرەو کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری بەوردی گفتوگۆی لەبارەوە کراو بەرپرسانی بانکەکان داتاو پێشنیاری خۆیان خستەڕوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئاوات شێخ جەناب بانکە پسپۆڕیەکانی ڕاسپارد بەزوترین کات ڕاپۆرت و پێشنیاری خۆیان لەسەر شێوازی گەڕانەوەی پێشینەکان پێشکەش بکەن تا لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت و دواتر ڕێنمایی پێویستی بۆ دەردەکرێت بەجۆرێک لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان و ئەو چین و توێژانە بێت کە پێشینەکانیان وەرگرتووە.

نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی هێزەئەمنییەکان
پێشت نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی هێزەئەمنییەکان
ڕووماڵی میدیای کوردی له نێوان لەشکرکێشی تورکیا و شاجوانی پشیلەدا
دواتر ڕووماڵی میدیای کوردی له نێوان لەشکرکێشی تورکیا و شاجوانی پشیلەدا
ەیوەندیدار