بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ فایەق زێدان و خەزعەلی كۆبووەوە



سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەیەكە لە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق و قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق كۆبووەوە.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، بافڵ تاڵه‌بانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ فایەق زێدان پشتگیری خۆی و حزبه‌كه‌ی دووپاتکردەوە بۆ سەربەخۆیی دامەزراوەی دادوەری عیراق و پێزانینی بێپایانی بۆ پێگە و رۆڵی فایەق زێدان دەربڕی، کە لەرابردوودا نیشتمانییانە و دادپەروەرانە لەخزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکان و پاراستنی دەستوور بووە.

ڕاشیگەیاند، بەتوندی ئیدانەی هەر بێڕێزی و دەستبردنێک بۆ سەروەری و سەربەخۆیی دامەزراوەی باڵای دادوەری عیراق و سەرۆکەکەی دەکەین.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌، فایەق زێدان، سوپاس و پێزانینی بۆ بافڵ تاڵه‌بانی و و یەکێتی دەڕبڕیوه‌ و پشتیوانییەکانیانی بە دەرفەت و هاندانی زیاتر وەسفکرد بۆ پاراستنی سەربەخۆی دەسەڵاتی دادوەری لە عیراق و پابەندبوون بە یاسا بەرکارەکان و پاراستنی مافە یاسایی و دەستووریەکان لەوڵاتدا، هاوکات باس لە میکانیزمەکانی پەرەپێدان و پێشخستنی توانا زانستی و یاساییەکانی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی و گەرمیان کرا.

لەبەشێکی تری دیدارەکەدا جەخت لە بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانیی و چارەسەرکردنی دەستوورییانەی سەرجەم کێشەکان کرایەوە بەشێوەیەک مافی هەموولایەک لەچوارچێوەی دەسەڵاتی دادوەریدا پارێزراوبێت.

هاوكات هەر ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق كۆبووەوە و دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا. بەردەوامیی گفتوگۆی لایەنەكانی پێكهێنەری حكومەت لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دووپاتكرایەوە.

بافڵ تاڵەبانی جەختی لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان لایەنەكان كردەوە و ڕایگەیاند، دۆخەكە پێویستی بە هەوڵی هەمووانە و پێویستە پێكەوە لە خەمی داهاتوو و ژیانی خەڵكەكەماندا بین، هیوادارین هەموولایەك بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و هەنگاوەكانیان لەخزمەت بەدیهێنانی بەرژەوەندییە گشتییەكاندا بێت.

چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت پرسی مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێمی كوردستان تەوەرێکیتری دیدارەکەبوو و هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە رێككەوتنەكان و پاراستنی مافی هەموولایەك لەچوارچێوەی دەستووردا كردەوە.

ڕووماڵی میدیای کوردی له نێوان لەشکرکێشی تورکیا و شاجوانی پشیلەدا
پێشت ڕووماڵی میدیای کوردی له نێوان لەشکرکێشی تورکیا و شاجوانی پشیلەدا
پاداشتی خانەنشینی بە زیاتر لە 4 هەزار كەس دەدرێت
دواتر پاداشتی خانەنشینی بە زیاتر لە 4 هەزار كەس دەدرێت
ەیوەندیدار