زیانەكانی ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانی توركیا بۆ سلێمانی ئاشكرادەكرێت



بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە تاوەكو ئێستا بڕی 10 ملیۆن دۆلار زیان بەر فڕۆكەخانەی سلێمانی كەوتووە.

لە چوارچێوەى ئەرکى چاودێرێکردنى فڕۆکەخانەکانى عێراق لە لایەن ليژنەى گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق، شاندى ئەو ليژنەیە سەردانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى کرد.

هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەی ئەو 14 مانگەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا ڕاگیراون زیانی نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 35%ی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەهۆی بڕیارەکەی تورکیاوە ڕاگیراون.

ئاشكراشی كرد، بڕیاریشە هەتاوەکو 7ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ ڕاگرتنی گەشتەکان بەردەوامبێت.

لای خۆیەوە، کاروان یار وەیس، ئەندامى لیژنەى گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: زیانەکان لەسەر پارێزگای سلێمانی زۆرترە، چونکە ئێمە وڵاتی بەکاربەرین و بەس هاوردە دەکەین، بەڵام لە بەرامبەردا لایەنی تورکی زیانی کردووە لە ڕاستیدا چونکە ئێمە هیچ هەناردە ناکەین شت هاوردە دەکەین لە تورکیاوە.

وتیشی: ئەوەشی لێرەوە دەچێت بۆ تورکیا لەوێ پارە سەرف دەکات نەخۆشە، تەلەبەیە، گەشتیارە بە دڵنیاییەوە زیانەکان زۆرن، من بڕوام وایە زیانەکەان زیاتر بێت لە 10 ملیۆن دۆلار، جگە لە زیانە مادییەکان زیاتر زیانە مەعنەوییەکانە کە خەڵک ڕۆژانە زیان دەکات گەشتی دەبێت ناچارە ڕێی فڕۆکەخانەکانی ترەوە گەشت بکات.

پارتی ئەندامێتی خۆی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵپەسارد
پێشت پارتی ئەندامێتی خۆی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵپەسارد
قائیمقامی شنگال و مەخموور و 12 بەرپرسی دیكە هەڵبژێردران
دواتر قائیمقامی شنگال و مەخموور و 12 بەرپرسی دیكە هەڵبژێردران
ەیوەندیدار