چاپكردنی تەفسیری قورئانی بەرز و بەپێز كۆتایی هات



عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، چاپكردنی تەفسیری قورئانی بەرز و بەپێز دوای 17 ساڵ لە دەستپێكردنی، تەواو بوو.

عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، ستایشی شایستە بۆ خوای مهرەبانی بەخشەر لە (30/6/2024) چوار بەرگەكانی كۆتایی تەفسیرەكەم: (تەفسیری قوڕئانی بەرز و بەپێز) گەیشتنەوە دەستم، بەرگەكانی: (30و31و32و33) ز بەو جۆرە ئەم چاپی یەكەمەی ئەو تەفسیرە لە (33) بەرگ‌ و 25 هەزار و 945لاپەڕەدا تەواوبوو.

ڕاشیگەیاند، ئەم تەفسیرە لەڕۆژی (13/9/2007)دا دەستمان پێكرد، واتە: نزیكەی 17 ساڵ لەمەوپێش‌.

دەشڵێت: “لێرەوەش دوای سوپاس‌ و ستایشی شایستە بۆ خوای بە بەزەیی‌ و خاوەنی كەڕەم ‌و چاكەی بێ سنوور و ڕەها، زۆریش سوپاسی سەرجەم ئەو برا بەڕێز و دڵسۆزانەم دەكەم كە بەهەر شێوەیەك لەشێوەكان: تۆماركردن، تایپكردن، هەڵەچنیی… بەم تەفسیرەوە ماندووبوون‌ و ئەركیان كێشاوە، خوا بەچاكترین شێوە پاداشتی هەموولایەكیان بداتەوە، بەتایبەت ئەو برا زێدە دڵسۆز و خۆشەویستەم، كە خۆی بۆ بەرهەمهێنانی ئەم تەفسیرە تەرخانكردبوو، هەر لە تایپكردنییەوە هەتا چاپ ‌و بڵاوكردنەوەی”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم تەفسیرە هەتا ئێستا گەورەترین ‌و گرنگترین كار و پڕۆژەی بەندەیە و پێم وایە دەگونجێ بەهرەی زۆر باشی لێوەربگیرێ لەلایەن خوێنەرانیەوە و گرنگ ئەوەیە بەهۆشێكی هۆشیار و دڵێكی بێدارەوە بخوێنرێتەوە.

قائیمقامی شنگال و مەخموور و 12 بەرپرسی دیكە هەڵبژێردران
پێشت قائیمقامی شنگال و مەخموور و 12 بەرپرسی دیكە هەڵبژێردران
هۆشداری لە ڕوودانی بوومەلەرزە لە هەرێم دەدرێت
دواتر هۆشداری لە ڕوودانی بوومەلەرزە لە هەرێم دەدرێت
ەیوەندیدار