دەربارەی مووچەی ئەمریكا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بڕیار درا



وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، کێشەی ئەو هێزانە چارەسەر دەکەین، کە بێبەشبوون لە هاوکاری دارایی هاوپەیمانان.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای کرد لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل و تیمی هاوپەیمانان باسیان لە کێشەکانی چەند لیوا و فەوجێکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، کە بێبەشبوون لەو هاوکارییە داراییەی هاوپەیمانان بە هۆکاری چەند کێشەیەکی ئەمنی و تەکنیکی.

ڕاشیگەیاند، دەبێت بە زووترین کات کێشەکان چارەسەر بکەین و گۆڕانکاری بکەین بە هاوکاری و هەماهەنگی هەموولایەک تاکو پێشمەرگە قارەمانەکان بە گشتیی سوودمەندبن لەو هاوکارییە داراییەی مانگانە دەبەخشرێت بە پێشمەرگە.

وتيشى، “چاكسازیی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پرۆسه‌یه‌كی جدییه‌ و قۆناغی گرنگی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ جێبه‌جێكراوه‌ و به‌ هاوكاری و پشتیوانی دۆسته‌كانمان له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵـه‌تی پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، كه‌ ئامانجمان بونیادنانی هێزێكی تۆكمه‌ی نیشتمانییه‌”.

نێچیرڤان بارزانی: یەكێتی پاڵپشتی سوتانی بازاڕەكانی نەكردووە
پێشت نێچیرڤان بارزانی: یەكێتی پاڵپشتی سوتانی بازاڕەكانی نەكردووە
دادگای فیدڕاڵی لەسەر هەژماری من پەیامێكی بۆ هەرێم نارد
دواتر دادگای فیدڕاڵی لەسەر هەژماری من پەیامێكی بۆ هەرێم نارد
ەیوەندیدار