هەلی کار لە قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش ڕاگەیەنرا



وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەلی کاری لە قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش ڕاگەیاند، کە دامەزراندنەکە بە شێوەی خاڵبەندی دیاری دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەرفەتی هەلی کاری ڕاگەیاند، بۆ کۆمەڵێک لە دەرچووانی دانەمەزراو لە بڕوانامەی بەكالۆریۆس بۆ پسپۆڕییەكانی: ژمێریاری، كارگێری، پەروەردەی تایبەت، كۆمەڵناسی، دەروونزانی؛ بڕوانامەی ئامادەیی بۆ ناونیشانی پاسەوان و كارگوزار؛ بڕوانامەی ناوەندی بۆ ناونیشانی چاودێر بە شێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی ئاکرێ (ئاکرێ و بەردەڕەش)، سەنتەری ئۆتیزمی قەزای ئاکرێ.پاش دیاریکردنی لیژنەیەکی تایبەت بۆ ڕاگەیاندنی دابەشکردنی فۆرم لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٧/٣ ، بە مەبەستی دامەزراندن بە شێوەی خاڵبەندی دیاری بکرێت بەو مەرجانەی لای خوارەوە هاتووە.

– تەنها پێشكەشكارانی دانیشتووی قەزای ئاکرێ دەخرێنە پێشبركێی خاڵبەندیی هەڵبژاردنەوە.

– پێویستە خوازیار زانیاریی ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست، داواکاریی دامەزراندنی ڕەت دەکرێتەوە.

– نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت.

– ئارەزوومەند پێویستە بەڵگەنامەکانی (ئەسڵی و کۆپیکراو) لە ڕۆژی سەردانکردنی ئامادە بکات. (کارتی نیشتیمانی، کارتی زانیاری، پشتگیریی موختاری گەڕەک، بڕوانامە یان پشتگیریی دەرچوون).

دوای دابەشکردنی فۆرم؛ دەبێت لە ماوەی سێ ڕۆژدا فۆرمەکان بگەڕێنرێتەوە ھەمان شوێن.

ڕێكەوت و شوێنی دابەشكردنی فۆڕم:

ڕۆژی (چوارشەممە ٢٠٢٤/٧/٣)

باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی ئاکرێ.

کات : ٩:٠٠ بەیانی

گەلی كوردستان و عێراق گەورەترین جەژنی لەدایكبوون لە جیهاندا دەگێڕن.. چیرۆکەکەی چییە؟
پێشت گەلی كوردستان و عێراق گەورەترین جەژنی لەدایكبوون لە جیهاندا دەگێڕن.. چیرۆکەکەی چییە؟
ئاگادارییەک لەبارەی کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی
دواتر ئاگادارییەک لەبارەی کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی
ەیوەندیدار