ئاگادارییەک لەبارەی کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی



لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەی ئاگادارییەکی لەبارەی کاتی تاقیکردنەوەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “تاقیکردنەوەکان لە کاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن”.

ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری خوێندکارانی کردەوە و ڕایگەیاند، وەک لە خشتەی ڕاگەیەندراوی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بڵاوکراوەتەوە بە فەرم ، تاقیکردنەوەکان لە ڕۆژانی دیاریکراوی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن بە بێ هیچ گۆڕانکارییەک و ڕۆژانی پشووش تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدرێن.

ڕۆژی 23ی حوزەیران تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەستیان پێکرد، بە بەشداری 27 هەزار و 829 قوتابی لە سنووری سلێمانی.

 

هەلی کار لە قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش ڕاگەیەنرا
پێشت هەلی کار لە قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش ڕاگەیەنرا
مەسرور بارزانی: دەبێت دۆخی شەنگال ئاسایی بکرێتەوە
دواتر مەسرور بارزانی: دەبێت دۆخی شەنگال ئاسایی بکرێتەوە
ەیوەندیدار