لەنێو پاشماوەی گڕکان کشتوکاڵ ئەنجامدەدرێت



دوای تەقینەوەی گڕکانێک لە سەدەی ١٨دا لە زەوی کەنارەکانی باکووری ئەفریقا و دروستبوونی گرفتی ژینگەیی، جوتیاران بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەردەوامی بە کشتوکاڵ دەدەن.

لە دوورگەکانی نزیک کەنارەکانی باکووری ئەفریقا و بیابانی سەحرا، دوورگەی گڕکانی لانزارۆت هەڵکەوتووە.

دیمەنی لانزارۆت کە بەهۆی تەقینەوەکانی ملیۆنان ساڵ لەمەوبەرەوە دروست بووە، تێکەڵەیەکی سەرنجڕاکێشە لە لاڤای (پاشماوەی گڕکانی) ڕەقبوو، خۆڵەمێشی گڕکانەکان (پیکۆن) و لمی ڕەش.

لە کاتێکدا بارانبارین کەم دەبێت، بە تێکڕا نزیکەی ١٦ ڕۆژ لە ساڵێکدا، لانزارۆت چێژ لە کەشوهەوایەکی خۆش وەردەگرێت کە تێکڕای بەرزترین پلەی گەرمی بە شێوەیەکی گشتی لەنێوان ٢٥ بۆ ٣٠ پلەی سیلیزی دەبێت.

سەرەڕای ئەم بارودۆخە سەختانە، لانزارۆت بەرهەمهێنەرێکی سەرسوڕهێنەری شەرابە، بەرهەمهێنانی ساڵانە لە نێوان ٤٠٠ هەزار بۆ ٦٠٠ هەزار شووشەدایە.

شەراب سازەکانی دوورگەکە کە بە خۆبەخشی و داهێنانەکانیان ناسراون، تەکنیکە ناوازەکانی چاندنیان پەرەپێدا بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی ژینگە.

دوای تەقینەوەی گڕکانێک لە سەدەی ١٨دا، جووتیارانی لێهاتوو توانای سەرنجڕاکێشی خاکی گڕکانەکەیان (picón) دۆزیەوە بۆ ڕاگرتنی شێ، ئەمەش وایکرد کشتوکاڵی تێدا ئەنجامبدەن.

شێوازە ناوازەکانی چاندنی وشکی لانزارۆت بە بەکارهێنانی خاکی گڕکانەکان وەک بەڵگەیەکە لەسەر کۆمەڵگەی کشتوکاڵی خۆڕاگر و  شێوازی داهێنەرانەی جوتیارانی دوورگەکە.

 

 

 

مەسرور بارزانی: دەبێت دۆخی شەنگال ئاسایی بکرێتەوە
پێشت مەسرور بارزانی: دەبێت دۆخی شەنگال ئاسایی بکرێتەوە
مەترسی شەڕ و زریان، نرخی نەوتیان بەرزکردەوە
دواتر مەترسی شەڕ و زریان، نرخی نەوتیان بەرزکردەوە
ەیوەندیدار