مەترسی شەڕ و زریان، نرخی نەوتیان بەرزکردەوە



بە هۆی مەترسی پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەستپێکردنی وەرزی زریانەکانی زەریای ئەتڵەسی، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.

لە دوێنێوە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دوو دۆلار بەرزبووەوتەوە و ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 86 دۆلار و 84 سەنت و نەوتی ئەمریکیش بە 83 دۆلار و 53 سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

یەکێک لە هۆکارەکانی هەڵکشانەکەی نرخی نەوت بۆ هەڕەشەکانی ئیسرائیل و ئەگەری ‌هێرشکردنە سەر لوبنان دەگەڕێتەوە.

دەستپێکردنی وەرزی زریانەکانی زەریای ئەتڵەسیش یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کە لە ئەگەری بەردەوامبوونیدا کاریگەریی لەسەر جوڵەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان دروست دەکات.

لەنێو پاشماوەی گڕکان کشتوکاڵ ئەنجامدەدرێت
پێشت لەنێو پاشماوەی گڕکان کشتوکاڵ ئەنجامدەدرێت
نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ بۆ مانگی 6 دیاریكرا
دواتر نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ بۆ مانگی 6 دیاریكرا
ەیوەندیدار