“ڕێگە نادەین پرسى دارایى ببێتە هۆکار بۆ لەبارچوونى خەونى لاوەکانمان”



وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ ساڵی داهاتوو داشکاندن لە کرێی خوێندن دەکەن و پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین لە نێوان زانکۆکان تاوتوێ دەکەن.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، بۆ ساڵی داهاتوو داشکان لە کرێی خوێندن دەکەن، هاوکات ئامادەکارییەکان و پلانى وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025) و پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین لە نێوان زانکۆکان، لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ دوشەممە (1ـی تەممووزی 2024)، ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەىداشکاندنی ک زانستى،داشکاندنی ک کۆبونەوەیەکی لەگەڵ یاریدەدەرانى سەرۆک زانکۆکان و بەڕێوەبەرى تۆمارى سەرجەم زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان ئەنجامدا و لەکۆبونەوەکەدا پلان و ئامادەکارییەکانى وەزارەتەکە تایبەت بە وەرگرتنى قوتابیان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) گفتوگۆى لەبارەوە کرا.

وەزیرى خوێندنى باڵا ئاماژەی بەوە کرد،  ئامانج لە کۆبونەوەکە دانانى میکانیزم و پلان و ئامادەکارییە بۆ ساڵى نوێى خوێندن، بە شێوەیەک هاوتەریب بێت بۆ سودى دەرچووان و پێداویستیەکانى بازاڕى کار، دوپاتیشیکردەوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا بەڕەچاوکردنى کوالێتی خوێندن و لەچوارچێوەى جێبەجێکردنى پلانێکى تۆکمە، ئەمساڵیش زۆرترین دەرفەتى خوێندنى گشتى بۆ قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان فەراهەم دەکرێت، بۆ ئەمەش داواى لە زانکۆکان کرد هەموو تواناکانى خۆیان بخەنەگەڕ بۆ ئەوەى زۆرترین دەرفەتى خوێندن لە ناوخۆ بڕەخسێنن،

وەزیری خوێندنی باڵا جەختیشی کردەوە، بەهۆى داشکان لە کرێى خوێندن ساڵانە دەیان ملیار دینار بۆ خانەوادەى خوێندکاران و قوتابیان گەڕێنراوەتەوە، ئەمەش لەو پێناوەى پارە نەبێتە ڕێگر لەبەردەم بە دیهێنانى خەون و خولیاکانى گەنجان،

وتیشی” بەڵێنیش دەدەین بە هەمان سیاسەت و ستراتیژ بەردەوام دەبین بۆ خزمەتکردن بە ڕۆڵەکانى وڵاتى خۆمان، بۆیە وەک ساڵانى پێشوو ڕێگە نادەین پرسى دارایى ببێتە هۆکار بۆ لەبارچوونى خەونى لاوەکانمان”.

سەبارەت بە پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن لە نێوان زانکۆکان کە بڕیارە لە داهاتوویەکى نزیکدا دەستپێبکات، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرجەم زانکۆکانى ڕاسپارد بەو پەڕى لە خۆبوردوویى و دڵسۆزییەوە، هاوکارى ئەو فێرخوازانە بکەن کە دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین لە نێوان زانکۆکان ئەنجام بدەن بۆ ئەوەى لە نێو خانەوادەکانیان بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.

بارستە هەوایەكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پێشت بارستە هەوایەكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
وەزارەتی شارەوانی هەڵوێستی لەسەر بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕاگەیاند
دواتر وەزارەتی شارەوانی هەڵوێستی لەسەر بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕاگەیاند
ەیوەندیدار