هەلی دامەزراندن بۆ مامۆستایان ڕاگەیەندرا



وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم دامەزراندنی بۆ بوون بە مامۆستای پیشەیی ڕاگەیاند و دەڵێت” مامۆستایان و دەرچووان دەگرێتەوە”.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، دەرچووانی کۆلێژەکانی ( ئەندازیاری، پەروەردە، زانستەکان، ئابوری و کارگێڕی) سنووری پارێزگای هەولێر دەتوانن سیڤییەکانیان پێشکەش بکەن بۆ بوون بە مامۆستای پیشەیی.

ئاماژەی بەوەشداوە، خوازیاران دەتوانن لە ڕێگەی لینکی واتسئاپەوە بە ئۆنلاین سیڤییەکانیان پێشکەش بکەن بۆ مەبەستی بوون بە مامۆستای پیشەیی لە پەیمانگای پیشەیی هەولێری پێنج ساڵی( خوێندنی ئینگلیزی)،

ئەوەشخراوەتەڕوو، مەرجەکان بۆ وەرگرتنی خوازیار ئەوەیە زمانی ئینگلیزی زۆر باش بزانێ لە ئاستی ئینتەرمیدیەت بی وەن پلەس، ئامادەییان هەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی زمانی ئینگلیزی و پسپۆڕییە پیشەییەکان

هەروەها بەڵێن بدات تا پێنج ساڵ لە خزمەت بەردەوامبێت لە پەیمانگە.

وەزارەتی شارەوانی هەڵوێستی لەسەر بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕاگەیاند
پێشت وەزارەتی شارەوانی هەڵوێستی لەسەر بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕاگەیاند
ڕێنمایی بەوانە درا کە لە “هەژماری من” مووچە وەردەگرن
دواتر ڕێنمایی بەوانە درا کە لە “هەژماری من” مووچە وەردەگرن
ەیوەندیدار