پارەی كارەبای مۆلیدە دیاریكرا



نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای دهۆك و سلێمانیدیاری كرا، كە لە دهۆك نزیكەی 15 هەزار دینارە و لە سلێمانی-ش نزیكەی 11 هەزار دینار دەبێت.

مۆلیدە ئەهلییەکانی دهۆک لە مانگی حوزەیران (6)دا 350 کاتژمێر کاریان کردووە و هەر ئەمپێرێکیش لە نرخی کارەبای مۆلیدە سەروو 15 هەزار دینار دیاری كراوە.

هەکار هروری، نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای دهۆک وتوویەتی، “بۆ مانگی حوزەیران بڕی 15 هەزار و 250 دیناری عێراقی بۆ هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە دهۆک دیاریکراوە.

لای خۆشیەوە، عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، 285 کاتژمێر بۆ 310 کاتژمێر مۆلیدەکان کاریان کردووە.

ئاشكراشی كردووە، بەو جۆرە نرخی ئەمپێرێک مۆلیدە لە نێوان 11 هەزار و 500 دینار بۆ 12 هەزار و 500 دینار دەبێت.

ڕێنمایی بەوانە درا کە لە “هەژماری من” مووچە وەردەگرن
پێشت ڕێنمایی بەوانە درا کە لە “هەژماری من” مووچە وەردەگرن
بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
دواتر بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
ەیوەندیدار