شارەوانی سلێمانی: ڕێپێدانی کاتیی بۆ 13 هەزار پارچە زەوی هێزە ئەمنییەکان کرا



شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، مۆڵەتی ڕێگەپێدانی کاتیی بۆ دروستکردنی خانووی نیشتەجێی بۆ زەوی هێزە ئەمنیەکان چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، بە سەرپەرشتی لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی مۆڵەتی ڕێگەپێدانی کاتیی بۆ دروستکردنی خانووی نیشتەجێی کۆمەڵێک لە زەوی هێزەکان واژوو کرا.

ڕوونیشیکردەوە کە ڕێگەپێدانی مۆڵەتی کاتیی بۆ 13 هەزار پارچە زەوی کراوە.

پێشتر خاوەنی ئەو زەوییانەی بە زەوی هێزە ئەمنییەکان دەناسرێت چەندین جار گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا ئەویش بە هۆی ئەوەی ڕێیان پێ نەدەدرا خانوو لەسەر زەوییەکانیان دروست بکەن.

دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 دەستپێدەكات
پێشت دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 دەستپێدەكات
هەرێم زیاتر لە 70 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد
دواتر هەرێم زیاتر لە 70 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد
ەیوەندیدار