بریکارەکان بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراک ئاگاداردەکرێنەوە



بەشەخۆراکی پێنجەم دابەش دەکرێت کە برنجی تێدا کەمکراوەتەوە و بریکارەکانیش ئاگادار دەکرێنەوە لەوەی دەبێت پارە بە ڤیزا کارت بدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەرێوەبەرایەتی بازرگانی هەولێر ڕایگەیاند، بە مەبەستی دابەشکردنی پێنجەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ بریکارەکانی شۆڕش، کوێستان، شەقامی سورچیان، کانی، بەختیاری، نووسەران و زانایان ئاگادار دەکەین کە سبەینێ سێشەممە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و ڕادەستکردنی پارەی لیستی مانگی ٦ی ساڵی ٢٠٢٤ .

ڕوونیشیکردەوە کە بەشەخۆراکەکە پێکهاتووە لە:

١- زەیتی دار ۱ لیتر

۲- شەکر ۱ کیلۆگرام

۳- نیسک نیو کیلۆ

٤- ئارینۆک (لەتکە نۆک) نیو کیلۆ

٤ – برنج 2.5 کگم .

٥- دۆشاوی تەماتەی ٤۰۰ گرام ( سەبەتەی شەشەم)

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، بریکار دەبێت بە ڤیزە کارد پارەکە بدات و چیتر پارە بە کاش وەرناگیرێت.

ئاماژەشیدا بەوەی برنج لە سێ کیلۆوە بۆ 2.5 کیلۆ کەمکراوەتەوە و لەگەڵ دابەشکردنی بەشەخۆراکی پێنجەم، دۆشاوی تەماتەی بەشەخۆراکی شەشەم دابەش دەکرێت.

ڕاشیگەیاند،  هەر بریکارێک پێشەکی پارە پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی خۆراک نەکات بەشە خۆراکی بۆ ناچێت.

هەرێم زیاتر لە 70 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد
پێشت هەرێم زیاتر لە 70 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد
میلیشیاکانی عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەن
دواتر میلیشیاکانی عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەن
ەیوەندیدار