میلیشیاکانی عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەن



گرووپە چەکدارەکانی عێراق ھەڕەشەی بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەن لە ناوچەکە، ئەگەر ئیسرائیل ھێرش بکاتە سەر لوبنان.

ھەماھەنگی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کە ژمارەیەک گرووپی چەکداری شیعەی نزیک لە ئێران لەخۆدەگرێت ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل ھێرش بکاتە سەر لوبنان، ئەوا ھێرشەکانیان دژ بە ئیسرائیل و ئەمریکا چڕ دەکەنەوە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاش لە عێراق و ناوچەکە دەکەنە ئامانج.

ڕاشیگەیاند، پێویستە لەم ھەلومەرجەدا، پاڵپشتیی گەلی فەلەستین بکرێت و ھەڵوێست بەرامبەر ئەو وڵاتانە بگیرێتەبەر کە ھەوڵدەدەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە و ھاتووە: “نابێت بە نەوتی عێراق، پاڵپشتی ئەو وڵاتانە بکرێت”.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ھێڵی گواستنەوەی نەوتی بەسرە -عەقەبە داھاتێکی زۆری عێراق بەھەدەر دەبات، بەبێ ئەوەی سوودی ئابووری بۆ عێراق ھەبێت، کەچی لە عێراقەوە دەچێتە ناو پڕۆسەی ئاساییکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل.

گومانەکان لەسەر ھەڵکشانی گرژییەکان لە ناوچەکە دوای ئەوە دروست بوو کە لە ماوەکانی ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل پلانی ئەنجامدانی ھێرشکردنە سەر لوبنانی پەسەند کرد.

بریکارەکان بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراک ئاگاداردەکرێنەوە
پێشت بریکارەکان بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراک ئاگاداردەکرێنەوە
نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دواتر نرخی دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار