هەڵبژاردنی فەڕەنسا كەوتە خوولی دووەم و ماكرۆن كەوتۆتە خۆی



بنكەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە فەڕەنسا داخران، بەشداری دەنگدەران گەیشتە 65%، كە ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە بەراورد بە هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو.

بەگوێرەی ئامارە بەراییەكان، لە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەڕەنسادا، راستڕەوی توندڕەو بەجیاوازییەكی زۆر لە پلەی یەكەمدایە، لەدوای ئەویش لە پلەی دووەمدا ئیئتیلافی چەپ دێت، هەروەها ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی وڵات لە پلەی سێیەمدایە، هەربۆیە بۆ خوولی دووەم داوای هاوپەیمانی فراوان دژی ڕاستڕەوەكان دەكات.

گردبوونەوەی نیشتمانی ڕاستڕەو: 34%
هاوپەیمانی چەپەكان (بەرەی نوێی میللی چەپڕەو): 29%
ئیمانوێل ماكرۆن: 21.5%

ڕاستڕەوەكان دژی هاتنی كۆچبەرانن بۆ ئەو وڵاتە، هەر ئەمەش بۆتە هۆی پێدانی دەنگی زۆرینەی خەڵكی ئەو وڵاتە.

لە یەكەم كاردانەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردندا، ئیمانوێل ماكرۆن داوای كرد “هاوپەیمانێتییەكی بەرفراوان” دژ بە (گردبوونەوەی نیشتمانی)ی راستڕەوی توندڕەو بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردن پێكبهێنرێت.

لای خۆشیەوە، مارین لۆپێن، رێبەری كەمپی راستڕەوەكان پشتبەست بە ئەنجامی بەراییەكانی هەڵبژاردن رایگەیاند” بەشێوەیەكی كردەیی كەمپی ماكرۆن تەواو بووە”.

نزیكەی 4 هەزار كەس خۆی بۆ پەرلەمانی فەڕەنسا كاندید كردووە، ئەنجامی هەڵبژاردنەكە پێكهاتەی حكومەتی داهاتوو دیاری دەكات.

دانیشتووانی چوار گوندی خۆشناوەتی داوای قیرتاوکردنی ڕێگەی گوندەکانیان دەکەن
پێشت دانیشتووانی چوار گوندی خۆشناوەتی داوای قیرتاوکردنی ڕێگەی گوندەکانیان دەکەن
وەزیری پلاندانان: كێشەی مووچە چارەسەردەبێت
دواتر وەزیری پلاندانان: كێشەی مووچە چارەسەردەبێت
ەیوەندیدار