لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 5 كەس گیانیان لەدەستدا



لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای كەركوك، 5 كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربووە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە، لەسەر ڕێگای سەرەكی كەركوك- سلێمان بەگ ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرێك ڕوویداوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ڕووداوەکە پێکدادان بووە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە جۆرەکانی (دۆج و ئۆپڵ ڤیکترا) و دواتر دۆجەكە پەڕیوەتە سایدی ئەوبەری شەقامەكە و خۆی بە بارهەڵگرێكدا كێشاوە.

بە وتەی شایەتحاڵانی ڕووداوەكە، سەرەتا 3 كەس گیانیان لەدەستداوە و 3 كەسی دیكەش بریندار بوون، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە دوو برینداری دیكەشیان گیانیان لەدەستداوە.

كەشێكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پێشت كەشێكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
بەڕووداوی هاتووچۆ مێردمنداڵێك گیانی لەدەستدا
دواتر بەڕووداوی هاتووچۆ مێردمنداڵێك گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار