بەڕووداوی هاتووچۆ مێردمنداڵێك گیانی لەدەستدا



لەسنوری ناحیەی سەرقەڵا مێرد منداڵێك دەكەوێتە ژێر تایەی تراكتۆرێكەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ (یەك شەممە) مێردمنداڵێك لەكاتی كێڵانی زەویدا لەسنوری ناحیەی سەرقڵا كەوتە ژێر تایەی تراكتۆرێك و برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە بەشێوەیەك بووە، تایەی تراكتۆرەكە كەوتۆتە چاڵێكەوە پاشان مێرد مناڵەكە لە تراكتۆرەكە كەوتۆتەخوارەوە و بووە بەژێر تایەكەیەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردوە لەلایەن تیمی هاتووچۆی گەرمیانەوە.

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 5 كەس گیانیان لەدەستدا
پێشت لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 5 كەس گیانیان لەدەستدا
بەدەستی ئەنقەست ئاگر بەردرایە ناوچەیەكی سۆران
دواتر بەدەستی ئەنقەست ئاگر بەردرایە ناوچەیەكی سۆران
ەیوەندیدار