دەنگدەران لە فەڕەنسا ڕوویان لە سندوقەکان کرد



دەنگدەران لە فەڕەنسا بە مەبەستی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی گشتی پێشوەختە (پەرلەمان)، ڕوویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەنگدەران لە فەڕەنسا بە مەبەستی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی گشتی پێشوەختە (پەرلەمان)، ڕوویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد، ئەو دەنگدەرانەی کە لە فەڕەنسا دەچنە سەر سندوقەکان، ٥٧٧ کەس وەک نوێنەری خۆیان لە پەرلەمان بۆ ماوەی پێنج ساڵ ھەڵدەبژێرن.

لە کۆی ٦٨ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس لە فەڕەنسا، ٤٩ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزاریان مافی دەنگدانیان ھەیە.
ئەمرۆ کاتژمێر ٨:٠٠ ی بەیانی بە کاتی پاریس، پڕۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی گشتی پێشوەختە دەستی پێکرد و لە کاتژمێر ٦:٠٠ کۆتایی دێت، بەڵام چاوەڕان دەکرێت پڕۆسەی دەنگدان لە شارە گەورەکانی فەڕەنسا وەک پاریس تاکاتژمێر ٨:٠٠ بەردەوام دەبێت.
لە ھەڵبژاردنەکانی گشتی پێشوەختەی فەڕەنسا، چوار ھەزار و نۆ بەربژێر ڕکابەریی یەکتر دەکەن بۆ بەدەستھێنانی ٥٧٧ کورسی، ھەروەھا ئەو بەربژێرانەی کە لە گەڕی یەکەم ١٢،٥ لەسەدای دەنگەکان بەدەست دەهێنن، دەتوانن بەشداری لە گەری دووەمی پڕۆسەکەدا بکەن کە بڕیارە لە ٧ی تەمووزی داھاتوو ئەنجام دەدرێت.
بۆ بەدەستھێنانی زۆرینەی ڕەھا لە پەرلەمان، پێویستە لایەنە سیاسییەکان یان ھاوپەیمانییەکان ٢٨٩ نوێنەریان ھەبێت.

وادەی تۆمارکردنی ناوی خوازیارانی حەج دیاریکرا
پێشت وادەی تۆمارکردنی ناوی خوازیارانی حەج دیاریکرا
نەخشەیەکی کۆنی سۆمەرییەکان زانایان سەرسام دەکات
دواتر نەخشەیەکی کۆنی سۆمەرییەکان زانایان سەرسام دەکات
ەیوەندیدار