نەخشەیەکی کۆنی سۆمەرییەکان زانایان سەرسام دەکات



دۆزینەوەی نەخشەیەکی کۆنی سۆمەرییەکان کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە 6هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە زانایان تووشی سەرسوڕمان دەکات.

زیاتر لە ٦٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر شارستانیەتێکی نهێنی نەخشەی وردی کۆمەڵەی خۆرەکەمانی هەبوو، سۆمەرییەکان بە بەکارهێنانی گڵ ئەم وێنەیەیان دروست کردووە.

ئەو وێنانەی کە لەئێستادا هەن دەریدەخەن کە ئەوان تێگەیشتوون خۆر ئەستێرەیەکە لە ناوەندی کۆمەڵەی خۆردا و هەسارەکانی دیکە بە دەوریدا دەسوڕێنەوە.

تەنانەت بە وردی خولگە و شوێنی هەسارەکانیان داڕشتووە، ئەوەی جێگای سەرنجە هەندێک لە تابلۆکانیان وێنەی سەیر و سەمەرەش لەگەڵ بوونە زەبەلاحەکاندا نیشان دەدەن، کە سۆمەرییەکان بە خوداوەندیان دەزانی. ئەوەی جێگای سەرنجە تەنانەت هەندێک لە وێنەی ئەم خوداوەندانە هێماکانی لە زنجیرەی DNAی مرۆڤ دەچن، سەرەڕای ئەوەش، هێمایان هەبوو کە پەیوەندییان بە پزیشکییەوە هەبوو، کە هاوشێوەیییەکی بەرچاویان لەگەڵ هێما پزیشکییە مۆدێرنەکاندا هەیە.

تا ئەمڕۆش ناتوانین لەوە تێبگەین کە چۆن پێش هەزاران ساڵ، کۆنترین شارستانیەتی مرۆڤایەتی، شارەزاییەکی ئاوا قووڵی لەسەر فەلەکناسی هەبووە.

ئەمەش پرسیارێک دەوروژێنێت کە ئایا ئەم شارستانییەتە دێرینە دواکەوتوو نەبووە، بەڵکو زۆر لەوە زیاتر پێشکەوتووە کە ئێمە لە تێگەیشتنی ئێستامان بۆیان هەیە؟

دەنگدەران لە فەڕەنسا ڕوویان لە سندوقەکان کرد
پێشت دەنگدەران لە فەڕەنسا ڕوویان لە سندوقەکان کرد
دارایی بۆ بانکەکان بڕیاریدا
دواتر دارایی بۆ بانکەکان بڕیاریدا
ەیوەندیدار