لە سلێمانی هەلی كار بە گرێبەست ڕاگەیەنرا



ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێنج هەلی کاری بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیاند و جەختیشدەكاتەوە، ماوەی سێ ڕۆژ مۆڵەت هەیە بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان سیڤییەکانیان بنێرن.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێنج هەلی کاری ڕاگەیاند بۆ وەرگرتنی كارمەندی (بەشی پەیوەندییەكان، ژمێریاری، ڕاگەیاندن، یاسا، ئای تی) و مەرجەکانی بڵاوکردەوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەرکەس خوازیارە دەتوانێت تاوەکو کاتژمێر 10:00ـی پێش نیوەڕۆ ڕۆژی 2- 7- 2024 لە رێگەی ئیمەیلی [email protected] سیڤییەکەی پێشکەش بکات.

هەلی کار و مەرجەکان ئەمانەن:

یەکەم: جۆری کار: کارمەندی بەشی پەیوەندییەکان
شوێنی کار: ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
بەش: بەشی پەیوەندییەکان (نێودەوڵەتییەکان)
کاتی کارکردن: 8:50 بۆ 2:00ـی پاش نیوەڕۆ و بەپێی پێویست
مەرجەکان:
دەرچووی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، زمان یان هەربەشێکی پیوەندیدار بە کارەکەوە بێت
ئەزموونی کارکردنی سێ ساڵ زیاتری هەبێت
توانای قسەکردن و وەرگێڕانی راستەوخۆ و نوسینی هەبێت
زمانی کوردی و ئینگلیزی زۆر باش بێت. شارەزایی لە زمانی عەرەبی دەرفەتی وەرگرتن زیاد ئەکات
بەپێی پێویست توانای گەشتکردنی هەبێت بۆ ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
شارەزایی لە مایکرۆسۆفت ئۆفیس هەبێت بەتایبەتی وۆرد

دووەم: جۆری کار: کارمەندی بەشی ژمێریاری
شوێنی کار: ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
بەش: بەشی ژمێریاری
کاتی کارکردن : 8:50 بۆ 2:00ـی پاش نیوەڕۆ
مەرجەکان:
دەرچووی بەشی ژمێریاری بێت و هەڵگری ناسنامەی سەندیکای ژمێریاران بێت.
ئەزموونی کارکردنی سێ ساڵ زیاتری هەبێت لە ژمێریاریدا.
زمانی کوردی بزانێت + عەرەبی یان ئینگلیزی ئەگەری وەرگرتنی زیاترە.
شارەزایی و توانای کارکردنی هەبێت لەسەر سیستمی ئەلکترۆنی ژمێریاری.
شارەزایی لە مایکرۆسۆفت ئۆفیس هەبێت بەتایبەتی ئێکسڵ.

سێیەم: جۆری کار: پارێزەر
شوێنی کار: ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
بەش: یاسا
کاتی کارکردن : 8:50 بۆ 2:00ـی پاش نیوەڕۆ
مەرجەکان:
بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە یاسا لە زانکۆیەکی باوەڕپێکراو. بڕوانامەی ماستەر یان بڕوانامەی یاسایی دەرفەتی وەرگرتن زیاد ئەکات.
بەلایەنی کەمەوە سێ ساڵ ئەزموونی یاسایی پەیوەندیدار هەبێت، باشترە لە یاسای رێخراوەکان، کار، یان بازرگانی…هتد
هەڵگری ناسنامەی سەندیکای پارێزەران بێت
شارەزایی لە زمانی کوردی و عەرەبیدا هەبێت. شارەزایی لە زمانی ئینگلیزیدا دەرفەتی وەرگرتن زیاد ئەکات

چوارەم: جۆری کار: کارمەندی ئای تی
شوێنی کار: ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
بەش: IT
کاتی کارکردن : 8:50 بۆ 2:00ـی پاش نیوەڕۆ و بەپێی پێویست
مەرجەکان:
بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشی ئای تی یان بەشی پەیوەندیدار بە کارەکەوە هەبێت.
شارەزای تەواوی لە نێتوۆرک و هاردوێر و سۆفتوێردا هەبێت.
شارەزایی لە مایکرۆسۆفت ئۆفیس و سکوێڵ سێرڤەر و ویندۆوس سێرڤەردا هەبێت.

پێنجەم: جۆری کار: کارمەندی بەشی راگەیاندن
شوێنی کار: ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی
بەش: ڕاگەیاندن
کاتی کارکردن : 8:50 بۆ 2:00ـی پاش نیوەڕۆ و بەپێی پێویست
مەرجەکان:
بڕوانامەی دبلۆم یان بەکالۆریۆس لە بەشی راگەیاندن یان بەشی پەیوەندیدار بە کارەکەوە هەبێت
شارەزایی لە زمانی کوردی ‌هەبێت. شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی و عەرەبیدا دەرفەتی وەرگرتن زیاد ئەکات
شارەزای لە بەرنامەکانی ئەدۆب و فۆتۆ و ڤیدێۆ ئیدیتینگ هەبێت و پێشتر کاری تێدا کردبێت.

 

بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری دەکات
پێشت بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری دەکات
وێستگەیەکی کارەبا لە چەمچەماڵ کرایەوە
دواتر وێستگەیەکی کارەبا لە چەمچەماڵ کرایەوە
ەیوەندیدار