زانیاری له‌ باره‌ی هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم لەگەڵ به‌غدا



بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دەبێت مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بكرێت و وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: وەزیری دارایی وتی بابەتی ناردنی لیستی خانەنشینان دەخەینە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە.

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، ڕۆژی 22-11-2022 بە بڕیارێك حکومەتی هەرێمی کوردستانی پابەند كرد بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە 9ـی ساڵی 2014 و هەڵوەشاندنەوەی یاسای خانەنشینی هەرێم، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەگوێری بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق، دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی ناوەکانیان بۆ بەغدا بنێرێت بۆ هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق.

ڕاشیگەیاند، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دڵنیایی پێداوین، کە ڕۆژی چوار شەممە بابەتی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان بخاتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە.

جەختیشی كردەوە، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەیە، کە دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی ناوەکان بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بە مەبەستی هاوتاکردنی مووچە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەنێردراوە.

ئاشكراشی كرد، بە وەزیری داراییم وت کە بۆچی تاوەکو ئێستا لیستیان نەناردووە؟ هەندێک هۆکاری باسکرد و وەڵامی هەموویمان دایەوە؛ دواتر وتی پشتیوانیتان دەکەم و چوار شەممە بابەتەکە دەخەینە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەوەی ڕەزامەندی بدرێت بە ناردنی لیستی ناوەکان.

جەختیشی كردەوە، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکە، هەرێمی کوردستان یان حکومەتی عێراق کەمتەرخەمی بکات، لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکەن.

بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق، كەمترین مووچەی خانەنشینی نزیكەی 600 هەزار دینارە و پاداشتی خانەنشین بوونی فەرمانبەران بریتییە لە 12 مووچەی تەواو، ئەمە جگە لە چەند ئیمتیازێكی دیكە بۆ خانەنشینان.

ژمارەیەكی زۆری ئاوارەی عێراقی لە سلێمانی گەڕانەوە ناوچەكانیان
پێشت ژمارەیەكی زۆری ئاوارەی عێراقی لە سلێمانی گەڕانەوە ناوچەكانیان
بۆ یەکەمجار بەنزینی ئۆکتان 98 بەرهەم دەهێنرێت
دواتر بۆ یەکەمجار بەنزینی ئۆکتان 98 بەرهەم دەهێنرێت
ەیوەندیدار