هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا زیادیكردووە



هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا گەیشتە نزیكەی 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریكا ڕایگەیاندوە، تێكڕای هاوردەكردنی نەوتی خاوی ئەمریكا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە 8 وڵاتەوە گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 580 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، ئەمەش بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو 659 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا كەمیكردووە.

باس لە ئەوەش كراوە، هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا بە تێكڕا 289 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بووە، كە بەراورد بە هەفتەی پێشوو كەمیكردووە كە هەناردەی نەوت بۆ ئەمریكا بە تێكڕا 227 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بووە.

زۆربەی داهاتی نەوتی ئەمەریكا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە كەنەدا بووە، بە ڕێژەی 3 ملیۆن 504 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، لە دوای ئەویش مەكسیك دێت بە ڕێژەی 581 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، پاشان سعودیە بە ڕێژەی 473 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، پاشان كۆڵۆمبیا بە ڕێژەی 353 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

بڕی هاوردەكردنی نەوتی خاوی ئەمریكا لە ئیكوادۆرەوە بە تێكڕا گەیشتووەتە 274 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، لە نەیجیریاوە بە ڕێژەی 66 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، لە كۆڵۆمبیا بە ڕێژەی 71 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا و لە بەرازیلیشەوە بە ڕێژەی 40 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

لە پاكستان ٣٧ كەس برینداربوون
پێشت لە پاكستان ٣٧ كەس برینداربوون
شەوی سەری ساڵ 45 ئاگر لە عێراق كەوتوونەتەوە
دواتر شەوی سەری ساڵ 45 ئاگر لە عێراق كەوتوونەتەوە
ەیوەندیدار