کەشتییە ئاسمانییە ئەمریکییەکە گەڕانەوەی بۆ زەوی دواکەوت



ئاژانسی بۆشای ئاسمان ناسا بڵاویکردەوە، هێشتا سەرنشینانی کەشتی بۆشایی ستارلاینەری بۆینگ نەیانتوانیوە بگەرێنەوە بۆ سەر زەوی و تا چارەسەرکردنی گرفتی لێچوونەکە ناتوانن بگەڕێنەوە.

ئاژانسەکە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، بڕیاربوو شەوی چوارشەممە دوو ئاسمانگەڕی ستارلاینەر بۆینگ، گەشتەکەیان بۆ گەڕانەوە بۆ سەر زەوی دەستپێبکەن، بەڵام لەبری ئەوە بڕیارە بۆ ماوەی هەشت ڕۆژی دیکە لە وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتیدا بمێننەوە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی ئاژانسی ناسا، گەڕانەوەی کەشتییە ئاسمانییەکە بۆ سەر زەوی دواکەوت بەهۆی کێشەی بەشێک لە بزوێنەرەکانی و دزەکردنی گازی هیلیۆم.

ناسا پێش ئەوەی بڕیاری گەڕانەوەی ئاسمانگەڕەکانی ئەم کەشتییە ئاسمانییە بدات بۆ سەر زەوی، لێکۆڵینەوە لە چەند کێشەیەک دەکات کە لە کەشتییە ئاسمانیەکەدا ڕوویانداوە.

کەشتی ئاسمانی ستارلاینەر لە 5ی مانگی شەش بە پێنج سەرنشینەوە و بە دزەیەکی بچووکی هیلیۆمەوە هەڵدرایە بۆشایی ئاسمان.

دزەکردنەکە زۆر کەم بوو و ئەندازیارەکان پێیان وابوو ئەم کەموکوڕییە تەکنیکییە نابێتە هۆی کێشە بۆ ئەرکی کەشتییە ئاسمانییەکە و لە ئەنجامدا بە بێ چارەسەرکردن، کەشتییەکەیان هەڵدایە بۆشایی ئاسمان، بەڵام لە کاتی ئەرکەکەدا لە چەند شوێنێکی دیکەوە دزەکردنی هیلیۆم ڕوویدا و لە ئێستاشدا تا چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، ئاسمانگەڕەکان ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر زەوی و ناسا ماوەی هەشت ڕۆژی داناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

دوای دیبەیتەکە داوای کشانەوەی بایدن دەکرێت
پێشت دوای دیبەیتەکە داوای کشانەوەی بایدن دەکرێت
حكومەتی عێراق بڕێكی دیكەی پارە بۆ هەرێم نارد
دواتر حكومەتی عێراق بڕێكی دیكەی پارە بۆ هەرێم نارد
ەیوەندیدار