ڕاكان جبوری خانەنشین دەكرێت



سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت و تێیدا شەرعیەت بە ئەنجوومەن دەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆدەنگییەک لە نێوان لایەنەکاندا هەیە، چونکە پارێزگار خانەنشین دەبێت و پێویستە پارێزگارێکی تازە دابنرێت.

حەسەن شێخانی، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، “جۆرێک لە کۆدەنگی و رێککەوتن لە نێوان لایەنەکاندا هەیە، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەین و تێیدا شەرعیەت بە ئەنجوومەن بدرێت، بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکانی خۆی جێبەجێ بکات، چونکە ڕاستە ئێستا ئێمە کاری خۆمان دەکەین و رێگریی زۆریشمان لە بڕیارەکانی پارێزگار کردووە، کە دژی کورد بوون، بەڵام ئەگەر شەرعیەتمان پێ بدرێت ئەوکات باشتر دەتوانین کاری خۆمان بکەین، بۆیە ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی بتوانین لەو ماوەیەدا کۆبوونەوە ئەنجام بدەین و شەرعیەت بە ئەنجوومەن بدرێت”.

ڕاشیگەیاند، “لە ئێستادا بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوکیش کە کوردە، خانەنشین بووە و جێگرەکەی عەرەبە لە شوێنی ئەو دانراوە، بۆیە پێویستە کوردێک شوێنی ئەو بگرێتەوە، چونکە ئەو پۆستە پشکی کوردە و نابێت بدرێت بە لایەنێکی دیکە و پێویستە کوردێک ئەو پۆستە وەربگرێت”.

وتیشی، “پێویستە بەم زووانە کۆبوونەوە ئەنجام بدەین، چونکە پارێزگاریش خانەنشین دەکرێت و پێویستە پارێزگارێکی تازە لە شوێنی ئەو دابنرێت، بۆیە ئەگەر ئێمە شەرعیەتمان پێ درا و کۆبوونەوەمان ئەنجام دا، پێویستە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا پارێزگارێک بۆ کەرکوک دابنێین، لەبەر ئەوە پەلەمانە ئەو کۆبوونەوەیە بکرێت و کۆتایی بەو گرفتە بێت و ئەنجوومەن دەست بە کارەکانی خۆی بکات”.

 

ئەڵمانیا کارئاسانی بۆ پێدانی ڕەگەزنامە دەکات
پێشت ئەڵمانیا کارئاسانی بۆ پێدانی ڕەگەزنامە دەکات
نرخی 10 نان و سەموون دەکرێت بە هەزار دینار
دواتر نرخی 10 نان و سەموون دەکرێت بە هەزار دینار
ەیوەندیدار