نرخی 10 نان و سەموون دەکرێت بە هەزار دینار



وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، چەند بریارێکیان داوە، کە کاریگەرییان دەبێت لەسەر ئەوەی نرخی 10 نان یان سەموون بکرێت بە هەزار دینار.

موحسین نامیس، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بەرهەمهێنانی ئاردی دانەوێڵە و ئاردی سفر 100% خۆماڵی بێت و لە ناوخۆ بەرهەمبهێنرێت، وەک پاڵپشتییەک بۆ نانەواخانە و سەموونخانەکان.

ڕاشیگەیاندووە، كۆمپانیای گشتی دروستكراوی دانەوێڵە دەستی كردووە بە خستنەكاری چوار ئاش بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفر و بۆ ئەوەش كارئاسانی كردووە بۆ ئەو ئاشانە تاوەكو گەنمی كوالێتی بەرزی ئوسترالی و ڕوسی بهێنن و پشكنینی كوالێتی كۆنتڕۆڵی بۆ بكرێت و بە تایبەتمەندی عێراقی بێت.

وتوشیەتی، “لەگەڵ خاوەن نانەواخانە و فڕنەکانی سەموون کۆبوونەوە ئەنجامدراوە و رێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی ئاردی سفریان بە نرخێکی کەم پێبدرێت و ئەو ئاردە خۆماڵییە بەكاربهێنن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارەکان کاریگەرییان دەبێت لەسەر ئەوەی نرخی 10 نان یان سەموون بکرێت بە هەزار دینار.

جەختیشی كردۆتەوە، بڕیاری كۆتایی دراوە بۆ دابەزاندنی نرخی نان و سەموون لەلایەن نانەواخانە و فڕنی سەموونەكانەوە.

 

ڕاكان جبوری خانەنشین دەكرێت
پێشت ڕاكان جبوری خانەنشین دەكرێت
17 ساڵ بەسەر بەرهەمهێنانی فیلمی ڕاتاتویی تێپەڕی
دواتر 17 ساڵ بەسەر بەرهەمهێنانی فیلمی ڕاتاتویی تێپەڕی
ەیوەندیدار