17 ساڵ بەسەر بەرهەمهێنانی فیلمی ڕاتاتویی تێپەڕی



ڕاتاتویی بە ئینگلیزی ( Ratatouille ) فیلمێکی ئەنیمی کۆمیدیی کۆمپیتەری ئەمریکییە، و لەلایەن کۆمپانیای

( پیکسار ) بەرهەمهێنراوە، کە هەشتەمین بەرهەمی ئەو کۆمپانیایە بوو.

ئەم فیلمە لەلایەن ( واڵت دیزنی پیکچەر ) ەوە بڵاوکراوەتەوە، لە نووسین و دەرهێنانی – براد بێرد.

سەرەتای کارکردن لە فیلمەکەدا بۆ ساڵی 2005 دەگەڕێتەوە، و براد لویس کاری بەرهەمهێنانی بۆ کردووە.

ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە خواردنێکی فەڕەنسی دەکات بە ناوی ڕاتاتویی، کە لەکۆتاییی فیلمەکەدا خواردنەکە پێشکەش دەکرێت، ھەروەھا ئاماژە بە جۆرە جرجێک دەکات، کە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکە دەبینێت. چیرۆکەکە باس لەوە دەکات کە جرجێک بە ناوی ڕیمی کە خەون بەوە دەبینێت ببێتە چێشلێنەر و ھەوڵ دەدات ئامانجەکەی بە یەکگرتن لەگەڵ کارمەندێکی پاکەرەوەی تازە دامەزراو لەناو  ڕێستۆرانتەکەی پاریس بەدەستبهێنێت.

هاوکات هەر ئەو جرجە هاوکاریی پاکەرەوەکە دەبێت بۆ ئاشکرا کردنی چەند نهێنییەک لەسەر خاوەندارێتی ئەو خواردنگە بەناوبانگەی کە ریمی تێدایە و چەندین سەرکێشی و بابەتی ناوازە و پڕ مانای تێدایە.

نرخی 10 نان و سەموون دەکرێت بە هەزار دینار
پێشت نرخی 10 نان و سەموون دەکرێت بە هەزار دینار
لە ناوچەیەكی گەشتیاری سلێمانی ئاگركەوتەوە
دواتر لە ناوچەیەكی گەشتیاری سلێمانی ئاگركەوتەوە
ەیوەندیدار