قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەی ماستی دایک دادەخات



بەهۆی بەکارهێنانی شیری وشک و فرۆشتنەوەی بە نرخی ماستی فرێش، قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەی ماستی دایک دادەخات.

ئەمڕۆ شەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەی ماستی دایک دادەخات.

راپۆرتی لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی فێڵکردن لە هاووڵاتییان و بەکارهێنانی شیری وشک بۆ دروستکردنی ماست، هەروەها فرۆشتنەوەی بە نرخی ماستی شیری فرێش، لیژنەکە کارگەی ماستی دایک لە گەڕەکی هەواری شار دادەخات.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێکی دیکە لە سەرپێچییەکانی کارگەی ماستی دایک، نەبوونی مۆڵەتی کارکردنە، کە بەپێی یاسا و رێنماییەکان پێویستە سەرجەم ئەو شوێنانە خواردن و خواردنەوە پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکەن مۆڵەت لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بەپیشەکەی وەربگرن، بەپێچەوانەوە روبەڕوی داخستن دەکرێنەوە.

راپۆرتی لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکارگەی ماستی دایکدا دەست بەسەر زیاتر لە شەش سەد و (11) سەتڵ ماستی یەک کیلۆگرام و نیودا گیراوە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێن و خاوەنەکانیشی ەوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

 

لە ناوچەیەكی گەشتیاری سلێمانی ئاگركەوتەوە
پێشت لە ناوچەیەكی گەشتیاری سلێمانی ئاگركەوتەوە
زیانەکانی زۆر خواردنی ساردەمەنی بۆ منداڵان
دواتر زیانەکانی زۆر خواردنی ساردەمەنی بۆ منداڵان
ەیوەندیدار