زیانەکانی زۆر خواردنی ساردەمەنی بۆ منداڵان



پزیشکێکی پسپۆڕی زانستی خۆراک باس لە زیانەکانی زۆر خواردنی ساردەمەنی بۆ منداڵان دەکات لە وەرزی هاویندا و دەڵێت، ” دەبێتە هۆی لاوازی کۆئەندامی بەرگری لەش”.

دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک ڕوونیدەکاتەوە، ئایسکرێم، دۆندرمە و ساردەمەنییەکانی تر یەکێکن لەو خواردنانەی کە لە کۆتایی وەرزی بەهار و بە تایبەت لە هاوین دا خواستێکی زۆریان لە سەرە، منداڵ و گەورە ڕەنگە ڕۆژانە بیخۆن و بە تام وچێژی جیاواز و ڕەنگ و شێوازی هەمە جۆر هەیە.

ئاماژەی بەوەکرد، زۆر خواردنی ساردەمەنی یان ڕۆژانە یان بە بڕێکی زۆر زیانی هەیە بۆ تەندروستی مدناڵ کە بە گوێرەی جۆرەکانیان دەگۆڕێت و گرنگترینیان ئەمانەن: زۆری کێش و قەڵەوی، چونکە بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە، لاوازی کۆئەندامی بەرگری لەش.

دەشڵێت، ژەهراوی بوون بە بەکتریا و ڤایرۆس کە لە ڕێگای ساردەمەنی سەردانەپۆشراوەوە دەگۆزارێتەوە، لە نیشانەکانی سک چوون، ڕشانەوە، ئازاری ناوسک، زیادبوونی ئەگەری هەوکردنی قوڕگ و لەوزەتێنەکان، زیاد بوونی ئەگەری کلۆربوونی ددان و هەوکردنی پووک .

ئاماژە بەوەشدەکات، دەرکەوتنی نیشانەکانی حەساسیەت بە شیر یان هەرسنەکردنی لاکتۆز لەو کەسانەی خۆیان ئەو کێشە تەندروستیەیان هەیە کاتێ ساردەمەنیەکە شیر یان لاکتۆز لەپێکهاتووەکەیدا هەبێت، سەرئێشەی دوای ئاسکریم و ساردەمەنی، ڕەنگە لە هەندێک کەس دا ڕووبدات.

ئەو پزیشکە پسپۆڕە هۆشداری بە دایکان و باوکان دەدات کە پێویستە ساردەمەنی بە هیچ شێوەیەک نەدرێت بە مناڵی خوار یەک ساڵ.

جەخت لەوەشدەکاتەوە، کە پێویستە لەبری ساردەمەنی بیر لە بژاردەی دیکە بکرێتەوە بۆ منداڵ و گەورە، وەک: شەربەتی مێوەی فرێش لە ماڵەوە ئامادە بکرێت و بخرێتە فریزەرەوە لە ناو قاڵبی جیاواز لەگەڵ کەمێک تامی ڤانێلا یان شکۆلاتە و دواتر پێان بدرێت یان وەک شێوەی ئەزەبرێت بخورێت، باشترە شەربەتەکە بەتڵپە و ڕیشاڵی میوەکەوە بخرێتە فرێزەرەوە .

باسی لەوەشکرد، میوە قاش بکرێت و بە شێوەی جوان و سەرنجڕاکێش بخرێتە فرێزەرەوە و بە بەستوویی بدرێت بە منداڵ ،تا درەگتر ساردەمەنی بدرێت بە مناڵ باشترە و نابێت بە بڕێکی زۆر و بە عەلاگەی گەورە برێتە ماڵەوە.

 

قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەی ماستی دایک دادەخات
پێشت قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەی ماستی دایک دادەخات
لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا كرا
دواتر لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا كرا
ەیوەندیدار