لە قەزای دوکان ٦٠ دار سنەوبەر سووتان



لە قەزای دوکان ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ١٠  دۆنم پوش و پاوان سووتا.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، کەوتنەوەی ئاگرێکی بەرفراوان لە قەزای دوکان لە (غاباتی دار سنەوبەرەکان ) بووە هۆی سووتانی نزیکەی ١٠  دۆنم پوش و پاوان.

ئاماژەی بەوەکرد، زیاتر لە  ٦٠ دار سنۆبەر زیانیان پێ گەیشتووە و بەشێکیشیان سووتاون، لە ساڵی ئایندەدا زۆربەیانی لێ وشک دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی دوکان بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیکارەکانی سنورەکە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، هۆکاری ئاگرەکەش گومان دەکرێت لەدەست کەوتبێتەوە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی کەسی سەرپێچیکار .

لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا كرا
پێشت لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا كرا
هەڵبژاردنی ئێران دەکەوێتە خولی دووەم
دواتر هەڵبژاردنی ئێران دەکەوێتە خولی دووەم
ەیوەندیدار