هەڵبژاردنی ئێران دەکەوێتە خولی دووەم



ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بڵاوکرایەوە، یەکلایەکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار لە نێوان مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلی دەکەوێتە خولی دووەم.

بەیانی ئەمڕۆ دوای جیاکردنەوەی کەمتر لە %20ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی ئێران ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران دەکەوێتە خولی دووەم، کە بڕیارە ھەینی داھاتوو بەڕێوەبچێت.

موحسین ئیسلامی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێرانی راگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەنجامی کۆتایی ٥٨ ھەزار و ٦٤٠ بنکەی دەنگدان تەواو بووە و ٢٤ ملیۆن و ٥٣٥ ھەزار و ١٨٥ دەنگ جیاکراونەتەوە.

وتیشی، بەپێی ئەنجامەکان مەسعود پزیشکیان ١٠ ملیۆن و ٤١٥ ھەزار و ٩٩١ دەنگی بە دەستھێناوە، ھەروەھا سەعید جەلیلی ٩ ملیۆن و ٤٧٣ ھەزار و ٢٩٨ دەنگی بەدەستھێناوە.

 

لە قەزای دوکان ٦٠ دار سنەوبەر سووتان
پێشت لە قەزای دوکان ٦٠ دار سنەوبەر سووتان
ڕۆبۆتێک بەهۆی زۆری کاتی کارکرد­نەوە خۆی دەکوژێت
دواتر ڕۆبۆتێک بەهۆی زۆری کاتی کارکرد­نەوە خۆی دەکوژێت
ەیوەندیدار