ڕۆبۆتێک بەهۆی زۆری کاتی کارکرد­نەوە خۆی دەکوژێت



دەسەڵاتدارانی کۆریای باشوور لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی خۆکوژی ڕۆبۆتێک دەکەن، کە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە لە پلیکانەکاندا، چونکە نەیتوانیوە بەرگەی کاتژمێری درێژی کارکردن بگرێت.

لە ئێستادا دەسەڵاتداران سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و پشکنینی بەشەکانی ڕۆبۆتەکەن بۆ پشتڕاستکردنەوەی هۆکاری خۆکوشتنەکە.

ئەیمەن ئیتانی شارەزای بواری تەکنەلۆژیای زانیاری دەڵێت، “هەموو شتێک و تەنانەت ئامێرەکانیش هاوشێوەی مرۆڤ تایبەتمەندی بیرکردنەوە و هەستکردنیان هەیە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆبۆتەکانیش هاوشێوەی مرۆڤ هەستەکانیان دەردەبڕن، کاتێک بۆ ماوەیەکی درێژ کارێکی ماندووکەریان پێدەسپێردرێت، بۆیە ڕەنگە بە هەمان شێوە ڕەفتار بکەن کە ڕەنگە مرۆڤ بیکات.

ئەوەشی خستەڕوو، هەندێکجار ئامێرەکان تێکدەچن و کارکردنیان وەستاندووە پێش ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسایی کاربکەنەوە، بەڵام لە حاڵەتی ئێمەدا ئامێرەکە لەناکاو وەستا، وەک هەندێکجار لە کۆمپیوتەر و تابلێتەکاندا ڕوودەدات.

وتی، ئەوەی ڕوویدا تەنها خراپیەکی تەکنیکی سادە بووە کە ئامێرەکە تووشی بووە، لەبەرئەوەی لە تەنیشت پلیکانەکانەوە بووە، ئامێرەکە کەوتووە و شکاوە، لە کاتێکدا ئەم ڕۆبۆتانە بە توانای بیرکردنەوە و بڕیاردان تایبەتمەندن کە لە توانا مرۆییەکانمان زیاترە.

باسی لەوەکرد، زۆر کەس هەن باس لە مافی ڕۆبۆتەکان دەکەن، ئەم بابەتە کاتێک بە فەرمی پەسەند دەکرێت، کاردانەوەی جددی دەبێت و ڕەنگە پێویستی بە پابەندبوون بە یاسا نوێیەکان هەبێت کە پێشێلکردنی مافی ڕۆبۆتەکان بە تاوان دەزانن.

لە گفتوگۆیەکی ئەم دواییەدا، ئیلۆن ماسک ڕایگەیاند، کە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ڕۆبۆتەکان لە مرۆڤ زیرەکتر و لێهاتووتر دەبن.

پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ١٠ ساڵ یان تەنانەت ١٥ ساڵدا ڕۆبۆتەکان توانای بیرگەی نائاسایییان هەبێت، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئەوان مرۆڤ بن یان هەستێکی هاوشێوەی ئێمەیان هەبێت.

مافی ئاژەڵان تەواو جیاوازن لە مافی مرۆڤ، هەروەها جیاوازن لە مافی ڕۆبۆتەکانی داهاتوو، مرۆڤایەتی ڕێگایەکی دوور و درێژی ماوە پێش ئەوەی پێشکەوتنی بەرجەستە لەم بوارەدا بەدەستبهێنێت، ئێستاش زۆر لێی دوورین.

هەڵبژاردنی ئێران دەکەوێتە خولی دووەم
پێشت هەڵبژاردنی ئێران دەکەوێتە خولی دووەم
وێنەگری کارەساتی هەڵەبجە نیگەرانە لە بەرپرسانی هەرێم
دواتر وێنەگری کارەساتی هەڵەبجە نیگەرانە لە بەرپرسانی هەرێم
ەیوەندیدار