ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بڵاوکرایەوە



پزیشکیان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران بە بەدەستهێنانی ٤٢.٣ لەسەدی دەنگەکان لە پێشە، سەعید جەلیلی بە دەستهنێنانی ٣٩.٥ لەسەدی دەنگەکان نزیکترین ڕکابەریەتی.

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ١٤هەمین خولی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دەریدەخەن، مەسعود پزیشکیان بە بەدەستهێنانی لەسەدا ٤٢.٣ ی دەنگەکان لە پێشەوەیە و نزیکترین ڕکابەریشی سەعید جەلیلی’یە کە لەسەدا ٣٩.٥ بەدەست هێناوە.

وتەبێژی ناوەندی هەڵبژاردن لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند، دەستبەجێ دوای تەواو بوونی هەڵبژاردنەکان دەستیان کردووە بە جیاکردنەوەی دەنگەکان و تا ئێستا ١٤ ملیۆن و ٧٠ هەزار و ٦٤٢ دەنگ جیا کراونەتەوە.

بە پێی ئەو ئەنجامە بەراییە، مەسعود پزیشکیان ٥ ملیۆن و ٩٥٥ هەزار و ٧٨١ هەزار دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە لەسەدا ٤٢.٣ کۆی دەنگەکان.

لە بەرامبەردا سەعید جەلیلی بە بەدەستهێنانی ٥ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار و ٣٢١ دەنگ، لەسەدا ٣٩.٥ دەنگەکان بۆخۆی مسۆگەر کردووە.

محەمەد باقر قالیباف لەسەدا ١٣.٤ و مستەفا پورمحەمەدیش لەسەدا ٠.٨ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

بەربژێرەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئێران، پێویستە لە گەڕی یەکەمدا لەسەدا ٥٠+١ی دەنگەکان بەدەست بهێنن و سەربکەون.

بە پێی یاساکانی ئێران، ئەگەر هیچکام لە بەربژێرکان نەیانتوانی نیوەی زیاتری دەنگەکان بەدەست بهێنن، ئەوە دوو بەربژێری یەکەم دەچنە گەڕی دووهەم و لەو کاتەدا بەدەستهێنەری زۆرترین دەنگ بە سەرۆکی کۆمار هەڵبدەبژێردرێت.

گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری بڕیارە ٥ی تەممووز بەڕێوە بچێت.

وێنەگری کارەساتی هەڵەبجە نیگەرانە لە بەرپرسانی هەرێم
پێشت وێنەگری کارەساتی هەڵەبجە نیگەرانە لە بەرپرسانی هەرێم
حاڵەتێكی دیكەی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆماركرا
دواتر حاڵەتێكی دیكەی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆماركرا
ەیوەندیدار