ماڵی مارلین مۆنرۆ لە کالیفۆرنیا دەكرێتە شوێنێكی مێژوویی



ماڵی مارلین مۆنرۆ لە کالیفۆرنیا دەڕواتە ڕێزی ئەو باڵەخانانەی، کە نابێت بڕووخێنرێت و لەناو بچێت و وەك شوێنێكی مێژوویی دەهێڵرێتەوە.

ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویكردەوە، ماڵی مارلین مۆنرۆ لە شاری لۆس ئەنجلس لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو ویلایەتەوە وەک شوێنەوارێکی مێژوویی-فەرهەنگی پۆلێن دەکرێت و ئەمەش وا دەکات لەناوبردنی بیناکە قەدەغە بکرێت.

خاوەنی ئیستای ئەو موڵکە، کە لە تەنیشت ماڵەکەی مارلین مۆنرۆ دەژین، پلانیان دانابوو خانووەکە بڕووخێنن بۆ ئەوەی موڵکەکانیان فراوانتر بکەن، بەڵام بە هەوڵی هەوادارانی مارلین مۆنرۆ، ئەنجوومەنی شارەکە بە کۆی دەنگ بڕیاری دا بەر بەو کارە بگرێت.

ماریلین مۆنرۆ، خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژ و مۆدێلی ئەمریکایی بوو، کە لە ساڵانی پەنجاکان و سەرەتای شەستەکاندا یەکێک بوو لە ئەکتەرە بەناوبانگەکان، کە بۆ ماوەی 10 ساڵ وەک ئەکتەری ژمارە یەک دەستنیشان کرا و تا کاتی مردنی لە ساڵی 1962، 200ملیۆن دۆلاری لە فیلمەکانی دەستکەوتبوو.

پەیمانگای فیلمی ئەمریکایی مۆنرۆی وەک شەشەمین ژن لە لیستی گەورەترین ئەفسانەکانی شاشەی سەردەمی زێڕینی هۆلیووددا دانابوو.

نرخی بەنزین جارێكی دیكە گران بوو
پێشت نرخی بەنزین جارێكی دیكە گران بوو
فەرماندەیەكی پێشمەرگە و هاوسەری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی كوژرا
دواتر فەرماندەیەكی پێشمەرگە و هاوسەری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی كوژرا
ەیوەندیدار