تیمی هەژماری من ڕوونكردنەوەیەك بۆ فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە



تیمی هەژماری من ڕایدەگەیەنێت، لە دوای وەرگرتنەوەی کارتی بانکی لە ڕێی پڕۆژەی هەژماری من، چەند خاڵێك هەیە نابێت فەرمانبەران و مووچەخۆران لەیادی بكەن بۆ پاراستنی خۆیان و هەژمارە بانکییەكەیان.

تیمی هەژماری من لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە کاتی بوونی هەر نا دڵنیاییەک یا پرسیارێک، دەتوانیت پێوەندیی بە ڕاژەی بەشداربووانی بانکەکەی خۆتەوە بکەیت یا پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاریی پڕۆژەی هەژماری من بکەیت لە ڕێی ژمارە تەلەفۆنی 1991ەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە دەرەوەدا ئاگاداری خۆتبە لە كاتی مامەڵەكردن بە ئامێری پارە راكێشانەكە و كارەتەكەت و كلیل پادەكە بشارەوە لە چاوی خەڵكی تر، لەبیریشت نەچێت كە كارتەكەت لە ئامێرەكە وەربگریتەوە، كە مامەڵەكەت جێبەجێ بوو.

تیمی هەژماری من رێنوێنی داوە لە كاتی ونكردن یا دزرانی كارتی مووچەخۆردا، ئەوا مووچەخۆر دەبێت دەستبەجێ بانكەكەی ئاگادار بكاتەوە و پەیوەندی بە بانكەكەیەوە بكات بێ دواكەوتن بۆ رێگریكردن لەوەی مامەڵە بەكارتەكەیەوە بكرێت.

بەهۆی ئەوەی لە رێگەی كارتی بانكی هەژماری منەوە چەندان خزمەتگوزاری بانكیی بەردەستن و یەكێكیش لەوان كڕینی ئۆنلاینە، تیمی هەژماری من ئامۆژگاری مووچەخۆر دەكات، “لە كاتی بازاڕكردنی ئۆنلایندا تەنیا لە ماڵپەڕە باوەڕپێكراوەكان كارتەكەی بەكاربهێنێت، چونكە ئەو ماڵپەڕە باوەڕپێكراوانە داوای زانیاری ناپێویست ناكەن لەسەر كارتەكەت، كە ببێتە هۆی ئەوەی پارێزراو نەمێنێت”.

تیمی هەژماری من ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە هەردەم كارتە بانكییەكە “دێبیت كارت” لە شوێنێكی پارێزراودا هەڵبگیرێت و دووربێت لە شوێنی بەرچاو.

 

فەرماندەیەكی پێشمەرگە و هاوسەری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی كوژرا
پێشت فەرماندەیەكی پێشمەرگە و هاوسەری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی كوژرا
كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران درێژكرایەوە
دواتر كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران درێژكرایەوە
ەیوەندیدار