هۆشداری لە دەبە و پەرداخی نایلۆن و قاپ و كەوچكی پلاستیك دەدرێت



زانایان بەڵگەی سەلمێنەری زانستییان دۆزیوەتەوە، کە پێکهاتەیەکی کیمیایی لە بتڵی نایلۆن (پلاستیك)ی هەیە، ئاوی تیدەكرێت و دەڵێن: هۆكارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە، هەروەها ماددەی ژەهراوی و شێرپەنجەیی دەردەدەن.

بەپێی ڕۆژنامەی (ئیندیپێندنت)ی بەریتانی، لە توێژینەوەیەكی زانستییدا دەرکەوتووە، ئەو ماددە کیمیاییەی (BPA) کە لە دروستکردنی بتڵی نایلۆن و قاپ و كەوچكی سەفەری و پەرداخی پلاستیكیی خواردنەوە بەکار دێت، لەوانە بتڵی ئاوی پلاستیک، هەستیاریی هۆرمۆنی (ئەنسۆلین) کەم دەكاتەوە، كە ئەو هۆرمۆنە توانای سووتاندنی شەكر و گۆڕینی بۆ وزە هەیە.

توێژینەوەکە لەسەر 40 کەسی پێگەیشتوو كراوە، کە بەسەر دوو گرووپدا دابەش کراون، یەکەمیان بۆ هەر کیلۆگرامێک لە کێشی جەستەی، ڕۆژانە نزیکەی 50 مایکرۆگرامی BPA وەرگرتووە، دووەمیان پلاسیبۆی وەرگرتووە.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی BPAیان پێدراوە، دوای چوار ڕۆژ هەستیارییان بە ئەنسۆلین کەمبووەتەوە، لەکاتێکدا ئەم گۆڕانکارییە لە بەشداربووانی گرووپی پلاسیبۆدا بەدینەکراوە.

بتڵی پلاستیک، كە لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبۆتەوە، ئێستا زۆر لە وڵاتانی پێگەیشتوو هەوڵی گۆڕینی بە شووشە دەدەن، ئەوەش بەهۆی مەترسییە تەندروستی و ژینگەییەكانی.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، لە لێکۆڵینەوەیەکی دیكەدا هۆشداریی دراوە لەوەی، ئەو پێکهاتە ژەهراوییانەی بتڵی نایلۆن (پلاستیك)ی ئاو دەریدەدەن، کاتێک بەر تیشکی خۆر دەکەوێت، زیانی گەورەی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە.

لەمیانی توێژینەوەکەدا، توێژەران شیکارییان بۆ ئەو پێکهاتە ئۆرگانییانە کردووە، کە لە شەش جۆر بتڵی ئاوی پلاستیکیدا دەردەچن، بەتایبەتی کاتێک بەر خۆر دەکەون و ئەنجامەکان دەریانخستووە، کە هەموویان تێکەڵەیەکی ئاڵۆزیان لە پێکهاتە ئۆرگانییەکانییە ژەهراوییەكان دەرکردووە، لەنێویاندا ماددە شێرپەنجەییەکانیش هەبووە.

 

كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران درێژكرایەوە
پێشت كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران درێژكرایەوە
مەسرور بارزانی دەچێتەوە بۆ هەڵەبجە
دواتر مەسرور بارزانی دەچێتەوە بۆ هەڵەبجە
ەیوەندیدار