لە عێراق و هەرێم 19 كەناڵی لەشفرۆشی لە تیلیگرام داخران



پەرلەمانتارێكی كوردس لە بەغدا ئاشكرای دەكات، ١٩ کەناڵی لەشفرۆشی لە تیلیگرام داخران، کە ٢ ملیۆن هاووڵاتی عێراق و هەرێم تێیدا بەشداربوون.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەسەر داوایەکی بەندە، کە ئاراستەی وەزیری پەیوەندییەكانی عێراقم کرد، داوای داخستنی ئەو ١٩ کەناڵەم کرد، کە سەرچاوەیەکی مەترسیداری لەشفرۆشی بوون لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند، لەو كەناڵانەی تیلیگرام وێنەی هەزاران ئافرەتی شارەکانی کوردستان و عەرەبی تێدابوو، بەکاردەهێنرا بۆ بانگەشەی لەشفرۆشی.

ئەو پەرلەمانتارە سوپاسی “وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق و دەزگای ئەمنی” دەكات، کە هەستان بەداخستنی هەر ١٩ کەناڵەکەی لەشفرۆشی.

 

مەسرور بارزانی دەچێتەوە بۆ هەڵەبجە
پێشت مەسرور بارزانی دەچێتەوە بۆ هەڵەبجە
باوكێك منداڵەكەی دەكات بەژێر ئۆتۆمبێلەوە و گیانی لەدەستدا
دواتر باوكێك منداڵەكەی دەكات بەژێر ئۆتۆمبێلەوە و گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار