ئۆتۆمبێلێك لەسەر “ڕێگای مەرگ” وەرگەڕا



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان، لەنزیک گوندی چاڵەڕەش، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ”بەیانی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێک بەئاڕاستەی دەربەندیخان ڕۆیشتووە و لەنزیک گوندی چاڵەڕەش وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربوو”.

دەشڵێت، ”بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە، لەلایەن تیمی هاتووچۆی گەرمیانەوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە'”.

فێنكترین ناوچەی هەرێم دیاریكرا “26 پلەیە”
پێشت فێنكترین ناوچەی هەرێم دیاریكرا “26 پلەیە”
حكومەتی هەرێم سێ‌ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند
دواتر حكومەتی هەرێم سێ‌ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار