دەربارەی ڕووداوەکەی هەولێر ڕوونکردنەوە درا



وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند لێکۆڵینەوە لە رووداوی لە چاڵنانی ئەو ژمارە قوتووە دەکەین کە لە گۆڕستانێکی هەولێر دۆزرایەوە.

د. سامان بەرزنجی. وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی گۆڕستانێکی هەولێر دەکەین و سەرەتا دەبێت بۆمان دەرکەوێت ئەو شوشانە کۆرپەلەیان تێدا بووە یان نا.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی لە میدیاکانەوە سەبارەت بەم پرسە بڵاوکراوەتەوە جێی نیگەرانیە، چونکە لیکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە تازە دەستیپێکردووە و هێشتا ئەنجامەکان ڕانەگەیەندراون، و ئەو لایەنەی هەستاوە بە کردنی ئەم کردارە دۆزراوەتەوە و لیکۆڵینەوەی لەگەڵدەکرێت، ئەگەر بەدیارکەوت کۆرپەیە و بە ئەنقەست ئەمە کراوە ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی توندترین سزا دەبنەوە.

وتیش، لەناوبردنی کۆرپەلە لەڕووی زانستییەوە دەکرێت و هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە بەهەرجۆرێک بێت بەبێ ڕێنمایی پزیشکی و بریاری پسپۆڕان ئەو کارە بکات، تەنانەت خودی دایک و باوکەکەش، چونکە ئەم پرۆسەیە چەندین مەترسی تەندروستی هەیە و دەبێت بەپێی چەند ڕێکارێ بێت.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە لیژنەمان پێکهێناوە و دەرئەنجامەکەی ئاشکرا دەکەین و لە کۆنگرەیەکدا بۆ ڕای گشتی دەخەینە ڕوو، و بەدواداجوونی وردی بۆ دەکەین چونکە ئەم پرسە تەنها بابەتێکی پزیشکی نییە بەڵکو بابەتێکی شەرعی و پزیشکی و زانستییە و بەپێی یاسا دەبێت ئەو کارە بکرێت، ئەمە ویژدانی تێدایە و لەوبڕوایەدانیم هیچ پزیشکێک ئەوکارە بکات، و دەبێت بەپیی ڕێنماییەکان مامەڵە لەگەڵ ئەو پاشماوانە بکرێت کە ڕۆژانە ڕوودەدەن.

بەم مەرجە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت
پێشت بەم مەرجە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت
١١ کەس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ قۆپی دەستگیر کران
دواتر ١١ کەس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ قۆپی دەستگیر کران
ەیوەندیدار