ترەمپ: بایدن هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسی



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای وڵاتەکەی “مەترسییە بۆ سەر دیموکراسی، هەروەها بۆ ئایندەی ئەمریکاش”.

دۆناڵد ترامپ لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “X”  نووسیویەتی: “جۆ بایدن هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسی، هەروەها هەڕەشەیە بۆ سەر مانەوە و بوونی وڵاتەکەمان”.

ئەم وتانەی ترامپ لە کاتێکدایە بریارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بایدن و ترەمپ لەسەر شانۆی دیبەیت کۆببنەوە، ئەمە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی تەلەفزیۆنییە، کە ڕەنگە لە کێبڕکێی گەڕانەوە بۆ کۆشکی سپی لە مانگی نۆڤەمبەردا یەکلاکەرەوە بێت.

بایدن و ترەمپ بەشداری دیبەیتێکی مێژوویی سەرۆکایەتی دەکەن، هەرچەندە ئەمە تەنها یەکەم دیبەیت نییە لە نێوان سەرۆکێکی ئێستا و سەرۆکی پێشوودا، بەڵام یەکەم دیبەیتە بۆ هەریەکێک لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیارە ئەمساڵ بەرێوەبچێت.

لە کۆتایی مانگی ئایاردا ترەمپ ڕایگەیاند کە “ئەگەر بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا سەربکەوێت، ڕەنگە هیچ شتێک لە ئەمریکا نەمێنێت”.

١١ کەس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ قۆپی دەستگیر کران
پێشت ١١ کەس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ قۆپی دەستگیر کران
زاکانی لە کێبڕکێی هەڵبژاردن کشایەوە
دواتر زاکانی لە کێبڕکێی هەڵبژاردن کشایەوە
ەیوەندیدار