کارەبای سلێمانی بڕی پێدانی کارەبای نیشتیمانی ئاشکرا دەکات



کارەبای سلێمانی بڕی ئەمپێر و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوبەشانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت”12 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدەین”.

سیروان محەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ خەڵك- ڕایگەیاند، ئەو گرفتە تەکنیکییەی دوێنێ بووە هۆی کوژانەوەی سەرتاسەری کارەبی نیشتیمانی چارەسەر کراوە و ئێستا دۆخەکە وەک پێشتری لێ هاتوۆتەوە،

ئاماژەی بەوەشدا، گرفتەکە تەکنیکی بووە و بەهۆی پەستانی غاز لە کۆمپانیای دانە غاز روویداوە و خۆشبەختانە دوای چەند کاتژمێرێک چارەسەر کراوە و کارەبا دابین کراوەتەوە.

سیروان محەمەد ئەوەشی ئاشکراکرد، لە ئێستادا بارودۆخەکە وەک پێش شەتداونەکەی لێ هاتۆتەوە و ئەو بڕەی هەیە بەسەر هاوبەشانی کارەبادا دابەشدەکرێت.

دەربارەی ماوەی پێدانی کارەبا و بڕەکەی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی ئەوەی خستە ڕوو، لە ئێستادا بە دیاریکراوەی نزیکەی ١٢ کاژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت بە هاوبەشان و ئەو کاتانەی دەمێنێتەوە لەلایەن مۆلیدەکانەوە پڕدەکرێتەوە،

وتیشی”دابینکردنی کارەبا لەسەر ئاستی بەرهەمهێنان و خواست لەلایەن بەشداربوانەوە وەستاوە، بەپێی پێوەری زیرەک ٣٠ ئەمپێر کارەبا دانراوە و جێگیرە، هەرکات لەو برە زیاتر بەکارهات ڕاستەوخۆ کارەبای ئەو هاوبەشە دەکوژێتەوە،

ڕاشیگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی گەرما خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیاتر دەبێت بۆیە هەوڵەکان بەردەوامن لە دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی و ئیشەڵا لەمەی ئێستا خراپتر نابێت”.

یەكێتیی خانەنشینان دوا هۆشداری لەبارەی هاوتاكردنی مووچە دەدەن
پێشت یەكێتیی خانەنشینان دوا هۆشداری لەبارەی هاوتاكردنی مووچە دەدەن
لە مانگی ئایار داهاتی نەوت زیاتر لە ملیارێک دۆلار بووە
دواتر لە مانگی ئایار داهاتی نەوت زیاتر لە ملیارێک دۆلار بووە
ەیوەندیدار