ڕێبەر ئەحمەد: ئێستا تا ڕادەیەکی زۆر بە ڕێک و پێکی مووچە دێت



وەزیری ناوخۆی هەرێم پێشوازی لە وادەی دیاریکراو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و دەڵێت” لە دوو ساڵی ڕابردوو بەهۆی بیانووی جۆراو جۆر پرۆسەکە دواخرا”.

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دوو ساڵ لەمەوبەر ئامادەبوون هەڵبژاردن بکرێت، بەڵام نەکرا و  ئێستاش حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەییەکی تێدایە بۆ هاوکاریی و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆن بۆ سەرخستنی پرۆسەکە و هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.

دەربارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، ڕێبەر ئەحمەد وتی: لەدوای ئەو دوو سەردانەی کە لەم دواییەدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ بەغدا ئەنجامیدا پەیوەندیەەکان چوونەتە قۆناغێکی نوێ و پێشبینی دەکەین بەشێکی زۆری کێشەکان چارەسەر ببن، بەتایبەت پرسی مووچە و بودجە، چونکە هەنگاوی باشی بڕیوە،

وتیشی” لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشێکی زۆر لەو گرفتانە چارەسەر دەبن بەتایبەت بابەتی بەدجە و مووچە ، و لە ئێستادا بەشێوەیەکی ڕێکوپێک تا ڕادەیەکی زۆر مووچە دێت”

ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە وەک کورد دڵمان بە دەستووری عێراق خۆشە، چونکە بەشێکی زۆری ماف و داوا ڕەواکانی هەرێمی کوردستانی تێدا جێگیرکراوە، بە جێبەجێکردنی دەستوور هەموو کێشەکانی عێراق چارە دەکرێن، هەربۆیە ئێمە جەخت لە جێبەجێکردنی دەستوور دەکەین پاراستنی عێراق و سەروەرییەکەیەتی.

کۆپتەرە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی بەرواری باڵادا دەسوڕێنەوە
پێشت کۆپتەرە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی بەرواری باڵادا دەسوڕێنەوە
نرخی کارەبای موەلیدە دیاریکرا
دواتر نرخی کارەبای موەلیدە دیاریکرا
ەیوەندیدار