نرخی کارەبای موەلیدە دیاریکرا



نرخی کارەباى موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی حوزەیران دیاریکرا، بریتییە لە 254 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک کە بەراورد بە مانگی ڕابردوو زیادی کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی حوزەیران دیاریکرد، کە بریتییە لە 254 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئاماژەی بەوەکرد، بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ مانگی حوزەیران بریتییە لە 254 دینار.

ئەوەشی خستەڕوو، جێى ئاماژە بۆکردنە مانگى ئایار نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان 250 دینار بوو .

جەختی لەوەشکردەوە، پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

ڕێبەر ئەحمەد: ئێستا تا ڕادەیەکی زۆر بە ڕێک و پێکی مووچە دێت
پێشت ڕێبەر ئەحمەد: ئێستا تا ڕادەیەکی زۆر بە ڕێک و پێکی مووچە دێت
کۆڵبەرێکی کورد سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا
دواتر کۆڵبەرێکی کورد سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا
ەیوەندیدار