کاندیدێکی شوێنگرەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی کشایەوە



چەند کاتژمێریک پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، ئەمیر حسێن غازی زادە هاشمی، لە کێبڕکێکە کشایەوە.

سبەینێ هەینی، هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت، ئەمەش پاش نزیکەی مانگێک دێت لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی و یاوەرەکانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئێران، غازی زاده هاشمی (53 ساڵ) لە کێبڕکێکە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار کشایەوە و داوای لە کاندیدەکانی دیکەش کرد هەمان کار بکەن.

غازی زادە هاشمی، وەک یەکێک لە جێگرانی سەرۆک و سەرۆکی “دامەزراوەی کاروباری شەهیدان” کاری کردووە، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2021 خۆی کاندید کرد و نزیکەی ملیۆنێک دەنگی بەدەستهێنا و لە پلەی کۆتایی هات.

ئەم جۆرە کشانەوەیە لە کاتژمێرەکانی کۆتایی پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێراندا باوە، بە تایبەت لە 24 کاتژمێری کۆتایی پێش دەنگدان کاتێک بانگەشەکان دەچنە قۆناغێکی بێدەنگی هەڵبژاردنەکانەوە.

دوای بڕیاری کشانەوەکەی غازی زادە هاشمی، ئێستا پێنج کاندید لە کێبڕکێکەدا ماونەتەوە.

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
تیۆری هەڵبژاردن؛ هۆکاری سەرەکی  ناڕازیبوونی مرۆڤ چییە؟ دەبێت چی بکرێت؟
دواتر تیۆری هەڵبژاردن؛ هۆکاری سەرەکی  ناڕازیبوونی مرۆڤ چییە؟ دەبێت چی بکرێت؟
ەیوەندیدار